چەکوشێک بۆخۆی بزمار دادەکوتێت
لە کاتە کۆنەکانەوە چەکوشەکان بەر پەنجەی زۆر کەس کەوتوون لە کاتی گرتنی بزماردا بەڵام ئێستا بیرۆکەیەکی نوێ هاتۆتە پێش، دیزاینەر مایکڵ یەنگ (Michael Young) ئەم ئامێرە تازەتەی دروستکردووە کە کارەکان زۆر ئاسانتر و کەم ئازارتر دەکات.
مایکڵ شەش ساڵ خەریکی ئەم پڕۆژەیە بووە، ئەنجامی شتێکە لەنێوان چەکوش و بزمارداکوتەر. ئامێرەکە بە دەستەی بزمار کاردەکات کە دەخرێنە بەشی دواوەی و بە دوگمەیەکی بزمارێک دەهێنێتە دەرەوە کە بە لێدانێک دەیچەقێنێت لە شوێنی خۆی و کارەکە بە داکوتینی ئاسایی تەواو دەکەیت، ئینجا پەنجە ئەنێیتەوە بە دوگمەکە و بزمارێکی تر دێتە دەرێ و وەک پێشوو دەکەیتەوە.
هەرچەندە پڕۆژەکە سەرنجێکی زۆری ڕاکێشا لە دیزاینەرانو داهێنەرانەوە، فرۆشەکانی ئەوەندە نەبوو. ئەمە بەداخەوە، چونکە بیرۆکەیەکی کە پێویستی بۆ بزمارگرتن و دەست ئازاردان کەم دەکاتەوە و خێرایی زیاتر دەبەخشێت بە کارەکان.
سەرچاوە:Nifty nail-dispensing hammer might save some sore thumbs