ئۆتۆمۆبێلە تازە و خێراکەی لامبۆرگینی
لە کۆتادا کۆمپانیای لامبۆرگینی (Lamborghini) ئۆتۆمۆبێلی ئاڤێنتادۆر ئێس ڤی جەی (Aventador SVJ)ی نیشاندا لە کالیفۆرنیا، یەکەمین دەرخستنی تواناکانی کرد لە مەیدانی پێشبڕکێی نۆربەرگرینگ (Nurburgring) کە لەماوەی 6:44:97 دەقەدا 20 کیلۆمەتری بڕی و بەمەش ڕیکۆردێکی دانا. هەروەها تەنها 900 دانە لەم مۆدێلی ئۆتۆمۆبێلە دروستدەکرێت.
ئۆتۆمۆبێلەکەکە هێزی 770 ئەسپی دەبێت و کێشی 1525کگم. لە ڕووی خێراییەوە، بە بەکارهێنانی گێڕێکی 7 خێرایی، لە سفرەوە دەگاتە 100 کیلۆمەتر لە چرکەیەکدا لە ماوەی 3 چرکەدا، و دەگاتە 200 بە 8 چرکە، بەرزترین خێراییشی (350 کم/چ)ە.
دینامیکی هەوایی بەشێکی گرینگی ئۆتۆمۆبێلەکەیە و هێز و خێرایی و کۆنتڕۆڵ و خۆڕاگری زیاتری پێدەبەخشن. زۆرینەی گۆڕانکاریەکان لە بەشی سەرەوەیەتی وەک وەک سەققەکەی یان لایەکانی. سیستەمە دینامیکیە هەوایییەکە تازەترین دیزاینی ئیتاڵیایە بە ناوی ALA 2.0. لەگەڵ ئەمانەشدا، پارچەکان و لاشەکە بە کەرەستەی سوک دروستکراون و کێشیان کەمە.
لە تواناکانی کردنەوە و داخستنەوەی پارچەی دیاریکراوە، وەک بەشی خوارەوەی کە وادەکات هەوا بە ژێریا بڕوات و خێراتر بێت، یاخود باڵەکانی، ئەوانیش کە دەکرێنەوە خۆڕاگری زیاددەکەن.
لامبۆرگینی ئێس ڤی جەی بەردەست دەبێت بۆ کڕین لە 2019ەدا و نرخیشی پێشبینی دەکرێت لە دەوری 517,770 دۆلاری ئەمەریکی.
سەرچاوە : Superfast: Lamborghini Aventador SVJ breaks cover at Monterey Car Week