بەرزترین تاوەری ئوستوڕالیا بڕبڕەی هەیە

ext 2

بڕبڕەی سەوز (Green Spine) پڕۆژەیەکی نزیک 2 بلیۆن دۆلاری ئەمەریکیە لە ئوستوڕالیا کە ئەگەر بەپێی پلانەکان بڕوات دەبێت بە بەرزترین باڵەخانەی وڵاتەکە و سەرجەم خولگەی باکوور. ئەمەش لەدوای پێشبڕکێیەکی ئەندازیاری کە یوئێن ستۆدیۆ (UNStudio) بردیەوە و دیزاینەکەی بۆ پڕۆژەکە وەرگیرا.

پڕۆژەکە لە دوو تاوەر پێکدێت. تاوەرە درێژەکەیان 356م بەرزدەبێت و جێی نیشتەجێبوون دەبێت، ئەوەی تریان، کە 252م، ئوتێلێکی پێنج ئەستێرە و شوێنی بازرگانی دەبێت.

دیزاینی کۆمپانیا براوەکە بۆ دوو باڵەخانەکە بریتییە لە شێوەیەکی خولاوەی سەرنجڕاکێش، کە ناوەکەی خۆی لەوێوە وەرگرتووە، لەگەڵ باڵکۆنەی پڕ لە سەوزایی. هەردوو بیناکەش بەیەک دەبەسترێنەوە لەسەر زەوی، کە ناوچەیەکی فرۆشیاری دروستدەکات.

بێن ڤان بێرکل (Ben Van Berkel) لە یوئێن ستۆدیۆوە دەڵێت: "شانازیەکی گەورەیە بۆ ئێمە کە پڕۆژەکەمان لەنێوان ئەم هەموو بەشداریکەرانەدا هەڵبژێردرا. سوپازگوزارین بۆ کارکردنمان لەگەڵ گروپێکی مەزندا بۆ پێکهێنانی ئەو دیزاینەی دەمانەوێت."

سەرچاوە : Twisting greenery-covered skyscraper on track to become Australia's tallest

پەیوەست بە پێمان

بۆ دۆزینەوەی ئێمە، بۆ رەخنە و پێشنیار و بابەت و داواکارییەکانتان پەیوەندیمان پێوە بکەن

پەیوەندی

(+964) 066 224 4850
ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.
هەولێر، جووت سایدی عەنکاوە.
چاپی نەخشە
1000 پیت ماوە