سپیکەرێکی دەرەجە یەک
ئێج (Edge) سپیکەرێکی وایەرلێسی بەهێزی تازەیە لەلایەن بانگ و ئۆلوفسێن (Bang & Olufsen) دروستکراوە، شتە سەیرەکە تێیدا تیرە نیو مەتری (50سم) و پانیە 13 سەنتیمەتریەکەیەتی، لەبەر ئەمەش ژوورێکی گەورەت پێویستە بۆ دانانی بەڵام شایەنیەتی.
بایۆساوند ئێج دەکرێت بە یوارەوە هەڵبواسرێت یاخود لەسەر زەوی دابنرێت. لە تایبتمەندییەکانی توانای زانینە کاتێ مرۆڤ لێی نزیکدەبێتەوە و خۆی ڕووناک دەکاتەوە، گۆڕینی دەنگ بە خولاندنەوەی ئامێرەکە دەکرێت. هەروەها ئامێرەکە وەک بەرهەمەکانی تری کۆمپانیاکە دەنگێکی پلە یەکی هەیە و زۆر بەهێزە، سوودیش لە بڵاوکردنەوەی دەنگ وەردەگرێت بۆ دابینکردنی هەستێکی تایبەت.
ئەمە خەونی هەموو کەسێکە کە حەز بە گوێگرتن لە مۆسیقا دەکات بەڵام بەبێ گومان هەرزان نییە، نرخی 3,800 دۆلاری ئەمەریکیە.
سەرچاوە : Bang & Olufsen wants you to live life on the Edge