باشترین بینای تازەی لەندەن

ext

دەزگای شاهانەی ئەندازیارە بەریتانیەکان (RIBA بە کورتی) ساڵانە خەڵاتی ستیرلینگ، کە مەزنترین خەڵاتی ئەندازیاریە لە بەریتانیا، دەبەخشێت بە باشترین کاری ئەندازیاری. ئەمساڵیش براوە فۆستەر پڵەس پارتنەرسە (Foster + Partners) کە بنکەی سەرەکی بلومبێرگیان (Bloomberg HQ) بنیاتناوە.

بە تێچووی 1.3 بلیۆن دۆلاری ئەمەریکیەوە، پڕۆژەکە ناوچەیەکی گەورەی لەندەن دەگرێتەوە و بە یەکێک لە گەورەترین بیناکان دادەنرێت، بەڵان لە خۆیدا دوو بینان کە بە پردێک بەیەک گەیەندراون. هەروەها ڕێخۆشدەکات بۆ گواستنەوە و گەیشتن بە ڕێستۆرانت و کافێ و مۆخەخانە، وە بەشێکی باشی بە شوێنی کار و کۆبوونەوە گیراوە.

لەگەڵ ئەمانەشدا، ئەم پڕۆژە زەبەلاحە زۆر کارا و خۆگرە لەڕووی پاراستنی وزە و سامانەکاب، تەنانەت بەرزترین پلەی وەرگرتووە بە ستاندارتێکی ژینگەپارێزیابەبۆ ئەم هەوڵ و تێکۆشانە زۆرەیان. هەروەها بەپێی بلومبێرگ، بەڕێژەی 73% ئاوی زیاتر دەپارێزێت لەچاو ئۆفیسە سادەکان، 35%یش بۆ پاراستنی وزە. ئەمانەش لەبەر ئەوەی کۆکەرەوەی ئاوی باران و پاککەرەوەی، سیستەمی دابەشکردنی ڕووناکی زیرەک و سیستەمی پاککردنەوە و فێنککردنەوەی هەوا لەخۆدەگرێت.

RIBA دەڵێن: "پڕۆژەکە شتێکی دەگمەنە کە سنوورەکانی توێژینەوە و نوێگەری بەزاندووە، ئەندازیارەکانیش بە توانا و یەکدەستانە کاریانکردووە بۆ هێنانەکایەی ویستەکانی بلومبێرگ بە شێوەیەکی ناوازانە."

سەرچاوە : Best of British: Bloomberg HQ named UK's finest new building

پەیوەست بە پێمان

بۆ دۆزینەوەی ئێمە، بۆ رەخنە و پێشنیار و بابەت و داواکارییەکانتان پەیوەندیمان پێوە بکەن

پەیوەندی

(+964) 066 224 4850
ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.
هەولێر، جووت سایدی عەنکاوە.
چاپی نەخشە
1000 پیت ماوە