دیزاینی پلەبەرز لە خانووی هەرزاندا

BIG5

بنیاتنانی خانووی چاک بە نرخێکی هەرزان شتێکی ئاسان نییە، بەڵام گروپی دانیمارکی BIG ئەو کارەی کردووە لە پڕۆژە تازەکەیدا لە وڵاتەکەی خۆی. ئەم پڕۆژەیەش، کە نزیکەی 10 ملیۆن دۆلاری ئەمەریکی تێچووە، لەلایەن ڕێکخراوێکی خێرخوازیەوە خراوەتە کار بۆ دابینکردنی خانووی کوالێتی بەرز بۆ ئەو کەسانەی پارەی پێویستیان نییە.

ناوچەی نیشتەجێبوونی دۆرسیاڤێی، کە پڕۆژەکەی لێدەکرێت، ڕووبەری گشتی ناوەوەی 6,800 مەتر دووجایە و بەسەر 5 نهۆم و 66 ماڵدا دابەشکراوە. ئەم شوقانە دیزاینێکی سادەیان هەیە و بە شێوەیەکی شیتڕەنجی دانراون، بەڵام بێگومان لەبەر نرخەکە کۆمپانیاکە نەیتوانیوە وەک پڕۆژەکانی تری سەرنجڕاکێشی بکات.

بەڕێوبەری کۆمپانیاکە، بیارک ئینجێڵس (Bjarke Ingels)، دەڵێت: "مەرجەکانی پڕۆژەکە قورسی کارەکەمانی زیادکرد بەڵام وەک هەمووکات ئێمە هەوڵمان داوە سوود و بەها ببەخشین بە هەموو لایەک و کاری جیاوازی خۆمان نیشان بدەین. "

سەرچاوە : BIG brings high-end design to low cost housing

پەیوەست بە پێمان

بۆ دۆزینەوەی ئێمە، بۆ رەخنە و پێشنیار و بابەت و داواکارییەکانتان پەیوەندیمان پێوە بکەن

پەیوەندی

(+964) 066 224 4850
ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.
هەولێر، جووت سایدی عەنکاوە.
چاپی نەخشە
1000 پیت ماوە