گالاکسی A9 چوار کامێرای پێوە دەبێت

DpKS5 MU4AEM Wy

هواوی P20 Pro بە سێ کامێراکایەوە سەرسامکەربوو بەڵان ئێستا کۆمپانیای Samsung بە Galaxy A9 کامێرایەک تر زیاددەکات و ڕێگەت پێدەدات وێنەی پان و ناوازە و زیرەکانە بگریت بە چوار کامێرای 24 مێگاپیکسڵیەوە، بە کامێرای سێڵفی پێشەوەش، کە ئەویش 24ە، دەبن بە پێنج کامێرا.

لەگەڵ ئەمەدا، موبایلەکە 128 گێگابایت میمۆری ناوەکیت دەداتێ لەگەڵ 6 یان 8 گێگابایت ڕام، بە شاشەیەکی 6.3 ئینچی 1080x2220 پیکسڵیی. هەروەها ڤێرژنی 8ی ئاندرۆیدی لەسەرە و پەنجەمۆر خوێنەرەوەیەکی لەدواوەیە. هەرچەنیش بەقەدەر Note 9 بەهێز نییە بەڵام سەرنجی زیاتری دەکەویتە سەر لەلایەن خەڵکەوە کە وێنەی پێدەگریت.

A9 تایبەتە بەو کەسانەی کە وێنە و سێڵفی زۆر دەگرن و حەزدەکەن باشترین کامێرایان پێبێت، وە یەکێکە لە هەوڵەکانی کۆمپانیاکە لە نوێگەریدا. بەردەستیش دەبێت بە نرخێک لەنێوان 600 بۆ 700 دۆلاری ئەمەریکی بە ڕەنگی ڕەش و شین و پەمەیی.

سەرچاوە : Samsung's latest Galaxy A9 phone packs four cameras around back

پەیوەست بە پێمان

بۆ دۆزینەوەی ئێمە، بۆ رەخنە و پێشنیار و بابەت و داواکارییەکانتان پەیوەندیمان پێوە بکەن

پەیوەندی

(+964) 066 224 4850
ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.
هەولێر، جووت سایدی عەنکاوە.
چاپی نەخشە
1000 پیت ماوە