فڕۆکەخانەیەک دیزاینی تەختەیی بەکاردێنێت

Mactan Cebu International Airport Terminal 2 09 876x584

بنیاتن بە بەکارهێنانی تەختە لەم ماوانەدا زیادیکردووە و چەندەها پڕۆژەی نوێگەرانەی پێکراوە، وەک تاوەر و هۆڵی وەرزشی و باڵەخانەی زۆر بەرز، ئێستاش ئەم فڕۆکەخانە هاتووە کە بەشێکی زۆری لە تەختە دروستکراوە و بە دیزاینێکی جیاواز جێبەجێکراوە لەسەر شێوەی شەپۆل.

فڕۆکەخانەکانی ، کە ناوی ماکتان سیبوە (Mectan Cebu)، دەکەوێتە شاری لاپو-لاپوی فیلیپین. ماوەی سێ ساڵ کاری لەسەر کراوە و 327 دۆلاری ئەمریکی تێچووە.

لە بنیاتنانیدا گلولام (Glulam) بەکارهاتووە، ئەمەش بریتییە لە چەند چینێکی باشی تەختە کە بەیەکەوە دەبەسترێنەوە بۆ بەخشینی هێزی زیاتر لە پارچەیەک تەختەی سادە. لە ناوەوەش دیزاینەکە قەوس کراوەتەوە و دانەپۆشراوە، لێرەشدا جوانی کەرەستەکان و سەرنجڕاکێشی دیزاینەکە دەبینین.

سەرچاوە : Undulating airport rides wave of timber construction

پەیوەست بە پێمان

بۆ دۆزینەوەی ئێمە، بۆ رەخنە و پێشنیار و بابەت و داواکارییەکانتان پەیوەندیمان پێوە بکەن

پەیوەندی

(+964) 066 224 4850
ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.
هەولێر، جووت سایدی عەنکاوە.
چاپی نەخشە
1000 پیت ماوە