سەقفێک بە لاری 45 پلەیی
پڕۆژەیەکی 10 خانوویی لە ناوچەیەکی پۆلەندا دەناسرێتەوە بە سەقفە خوار و گەورەکانی کە بەلای ڕێەگاکاندا دانراوە بۆ ئەوەی ناوەوەی خانووەکە لە بەرچاوی ترافیک دووربخاتەوە. هەروەها سەقفەکە سەوزایی پێوەیە و لە ڕووی ناوەوەش پارچەی وزە-خۆریی بۆ دانراوە.
خانووەکان بە ڕووبەری 189 مەتر دووجا و دووقات بەردەستن. بیرۆکەی سەقفەکەشیان، کە 45 پلە لارە، تەنها هەڵبژاردنێکی دیخاینانە نەبووە بەڵکو یاساکان ڕێەگەیان پێنەدەدان سەقفی سەوزایی سادە دروست بکەن، بۆیەش ناچاربوون، هەرچەندە گرانتربووە ئەم کارە بەڵام لەگەڵ ژینگەکەدا گونجاوترە.
لەگەڵ ئەمەشدا وزە-خۆریان کردووە بە سەقفەکەوە لە پێشەوە و گەراجێکیش دانراوه لە دواوە. لە ناوەوەش هەموو ئەو ژوورانە لەخۆدەگرێت کە لە خانوویەکی ئاساییدا پێشبینی دەکەین.