چەن کاشیەکی سەرنجڕاکێشی زەوی
سەیری ئەم کاشیانەی خوارەوە بکە لەوانەیە بۆ خانوی داهاتووت پێویستت بێت :

ئەم جۆرە کاشیە کە لە شین و سپی و ڕەساسی پێکهاتووە لە کاتی سەیرکردنی هەست بە ئارامی دەکەیت.

ئەم جۆرە کاشیە کە لە شێوەی شانەی هەنگدایە کەمێک ڕەنگی سپی و ڕەساسی تێکەڵکراوە کە جوانیەکی ناوازەی داوە بەم چێشتخانەیە.

ئەم شێوازە کاشیە لە زۆربەی خانووەکانی بەرشەلۆنە بەدی دەکرێت کە چەن نەخشێکی جوانی تێدایە کە لە شێوەی ڕاخەردایە .

ئەم نەخشە تێکەڵەی کە بۆ ئەم مەدخەلە دانراوە ,نەخشێکی جوانی هەیە و چەندەها شێواز تێکەڵکراوە بە سادە و نەخشدارەوە.

ئەم حەمامەش کاشیەکەی لەسەر شێوازی پوولەکەی ماسی درووستکراوە.

تەنها ڕەش و سپی کە کلاسیکە بەڵام شێوازێکی ناوازە.

ئەم حەمامەش چەن ڕەنگێک تێکەڵکراوە کە دیمەنێکی سەرنجڕاکێی هەیە. سادە بەڵام زۆر جوان ، ئەم کاشیانە لە سەر شێوازی شەش گۆشەیی درووستکراوە.
سەرچاوە : The World's Most Beautiful Tile Floors
